پارێزگاران رێگرى له خۆكانديدكردنهوهى ئهحمهدى نهژاد دهكهن
سەركردەیەكی باڵای پارێزگارانى ئێران رايگهياند, چەندینجار لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران جەخت كراوەتەوە، كە نابێ خۆی كاندید بكاتەوە.
K24 – ههولێر:
سەركردەیەكی باڵای پارێزگارانى ئێران رايگهياند, چەندینجار لە مەحموود ئەحمەدی نەژاد سەرۆك كۆماری پێشووی ئێران جەخت كراوەتەوە، كە نابێ خۆی كاندید بكاتەوە.
مەحەممەد رەزا باھونەر سكرتێری گشتی بەرەی پەیڕەوانی ئیمام و رێبەری كە سەر بە پارێزگارانه لە كۆبوونەوەیەكی حزبیدا ئاشكرایكردووە، بە راشكاوی بە مەحموود ئەحمەدی نەژاد گوتراوە، نابێ خۆی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كاندید بكاتەوە.
ئەو دەڵێت: ئەحمەدی نەژاد وەڵامی نەبووە، بەڵام ئەوان لە سەر بڕیارەكەیان پێداگرن.
چەند رۆژ پێشتریش ھەواڵدەری فارس بڵاويكردهوه, عەلی خامهنەئی رێبەری كۆماری ئیسلامی ئێران گوتوویەتی نابێ ئەحمەدی نەژاد خۆی كاندید بكاتەوە.