ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید داوای ڕۆیشتن ده‌كات
له یانه‌ی شایانه دڵخۆش نییه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، ئاشكرای كردووه، كه ئه‌ستێره وێڵزییه‌كه‌ی ریال مه‌درید له یانه‌كه‌ی دڵخۆش نییه و داوای ڕۆیشتن و مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی كردووه.
رۆژنامه‌ی Sunـی ئینگلیزی، له چاپی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26 ئه‌یلوولی 2016، ئاشكرای كردووه كه گاریس به‌یل بریكاری كاره‌كانی راسپاردووه كه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گاریس به‌یل، له سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی فلۆرێنتینۆ پیرێز تۆڕه‌یه و پێیوایه به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردووه و پشتگیری نه‌كردووه له‌وه‌ی كه وه‌ك پێویست رۆڵ و كاریگه‌ری له پێكهاته‌ی ریال مه‌درید هه‌بێت.
رۆژنامه‌ی سه‌ن ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه به‌یل پێیوایه نادادپه‌روه‌ری له به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و زۆر له خواره‌وه‌ی كریستیانۆ سه‌یر ده‌كرێت و له‌رووی ماددی و رۆڵی یاریگهشهوه سته‌می لێ ده‌كرێت.
گاریس به‌یلی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، له هاوینی 2006 په‌یوه‌ندی به تیپی تازه‌پێگه‌یشتووانی ساوسامپتۆن كرد، دوای ساڵێك له‌م یانه‌یه بۆ ریزه‌كانی تۆتێنهامی له‌نده‌نی گواسترایه‌وه، له هاوینی 2013 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید كرد.