گۆڵپارێزه‌كه‌ی بارسێلۆنا ره‌خنه له یانه‌كه‌ی ده‌گرێت
"من بۆم یاریكردن هاتوومه‌ته بارسێلۆنا نه‌ك بۆ گه‌شت كردن"
كاسپه‌ر سیلیسین، گۆڵپارێزی نوێی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو كراوه‌ته‌وه هه‌ست به په‌راوێزخستنی ده‌كات.
سیلیسین كه پێش مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له یانه‌ی ئه‌یاكسی هۆڵه‌نداوه بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه و ته‌نیا به‌دشاری له یه‌ك یاری كردووه و ده‌ڵێت: من بۆ خۆشگوزه‌رانی نه‌هاتوومه‌ته كه‌ته‌لۆنیا و ده‌مه‌وێت له ماوه‌یه‌كی نزیكدا له پێكهاته‌ی بارسێلۆنا یاری بكه‌م.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی سه‌ن، لویز ئێنریكی له چامپیۆنز لیگ و لالیگا یاری به تیر شتینگن ده‌كات و له جامی شای ئیسپانیا یاری به (سیلیسین) ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه، سیلیسین ده‌ڵێت: زۆر دڵخۆش ده‌بم ئه‌گه‌ر بتوانم جامی شای ئیسپانیا له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا ببه‌مه‌مه هه‌ر وه‌ك چۆن پێشتر هه‌مان ده‌ستكه‌وتنم له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكسی پێشووم بردۆته‌وه.
سێلێسینی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندایه و له هاوینی 2011 په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئه‌یاكس كرد، دوای شه‌ش ساڵ یاریكردن له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ به‌ره‌و بارسێلۆنا هات.