گواردیۆلا قسه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات
پێیوایه یانه‌كه‌ی زه‌حمه‌ته بگاته چامپیۆنز لیگی داهاتوو
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی مانچێسته‌ر سیتی سه‌رجه‌م یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌ر لیگی بردۆته‌وه و به 18 خاڵ سه‌رلیستی خوله‌كه‌ی كردووه، به‌ڵام گواردیۆلا ترسی له ركابه‌ره‌كانی هه‌یه و ده‌ڵێت: زه‌حمه‌ته مانچێسته‌ر سیتی بگاته چامپیۆنز لیگی وه‌رزی داهاتوو.
پێپ گواردیۆلا، راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا كه له پێگه‌ی goalـی ئینگلیزی بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵێت: به ڕاستگۆی پێتان ده‌ڵێم ركابه‌ره‌كانمان به‌هێزن و زه‌حمه‌ته ئێمه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له چوار یانه‌كه‌ی سه‌رووی ریزبه‌ندی پرێمه‌ر لیگ بمێنینه‌وه.
گواردیۆلا ده‌شڵێت: ئاستبه‌رزی لیڤه‌رپوول و ئه‌م هه‌موو گۆڵه و بردنه‌وه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له لیسته‌ر سیتی، سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ئارسێناڵ له دێربی له‌نده‌ن ترسی خستۆته دڵم.
گواردیۆلا گوتیشی: چوارچێوه‌ی ململانێیه‌كان فراوانن، یانه‌كانی تۆتێنهام و ئیڤه‌رتۆنیش له به‌هێزه‌كانن.
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له كۆی 6 یاری، 6 سه‌ركه‌وتنی له پرێمه‌ر لیگ تۆمار كردووه و به جیاوازی 4 خاڵ له یانه‌ی تۆتێنهامی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌م دووره.