هێزه‌ ئه‌منييه‌كانى ئێران شه‌ش ده‌روێش ده‌ستگير ده‌كه‌ن

شەوی رابردوو ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بە دار و گازی فرمێسك رێژ ھێرشیان كردە سەر دەروێشەكانی شاری دێزفوول.

K24 – هه‌ولێر:

شەوی رابردوو ھێزە ئەمنییەكانی ئێران بە دار و گازی فرمێسك رێژ ھێرشیان كردە سەر دەروێشەكانی شاری دێزفوول.

ئەو ئاڵۆزیانە دوای ئەوە ھات ژمارەیەك دەروێش ناڕەزایەتیان دەربڕی لەبەرامبەر بێڕێزیكردن بە بیروباوەڕیان.

لە بەرامبەردا ھێزە ئەمنیيەكان ھێرشیانكردە سەر دەروێشەكان، وەك لە گرتەكە دەردەكەوێت دەنگی تەقە دەبیسترێت و دوای كوتان و لێدانیان 6 دەروێش دەست به‌ سەر دەكەن.

لە سەردەمی سەرۆك كۆماری ئەحمەدی نەژاد پرۆژەیەك بە ناوی رووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ دەروێشە درۆینەكان پەسەند كرا و زۆر جار رووبەڕووی توندوتیژی و بێڕێزیپێكردن و  دەستبسەر كردن دەبنەوە.