شەمخانی: ئەمریكا لە سوریا پشتی تیرۆریستان بەر نادات

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رايگه‌ياند، ھەتا وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەتیرۆر بكەن، خەڵك و تیرۆریستان لەیەك جیانەكەنەوە سەركەوتوو نابێت.

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رايگه‌ياند، ھەتا وڵاتانی رۆژئاوا پشتیوانی لەتیرۆر بكەن، خەڵك و تیرۆریستان لەیەك جیانەكەنەوە سەركەوتوو نابێت.

عەلی شەمخانی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران دەڵێ ئەو كاتەی تیرۆریستان پاشەكشێ دەكەن، وڵاتانی رۆژئاوا و لەسەرووی ھەموویان ئەمریكا داوای دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست دەكەن. شەمخانی كە لەگەڵ ھەدیە عەباس سەرۆكی پەرلەمانی سوریا كۆبوويه‌وه‌ گوتيشى: ئەمریكییەكان دەبێ واز لەپشتیوانیكردن لەتیرۆریستان بھێنن، بۆ ئەوەش چارەسەری دۆخەكە بكرێت.