سيناتۆرێكى ئهمريكى به رێگهيهكى جياواز سهردانى ئێرانى كرد
جیم داباکیس ئەندامی ئەنجوومەنی سیناتی ویلایەتی یوتای ئەمریکا پاش گەشتێک بۆ ئێران رایگەیاند بە داوەتی زانکۆیەکی ئێران چووەتە ئەو وڵاتە و مەبەستیشی پەرەپێدانی بازرگانی و پەیوەندییەکانە له نێوان وڵاتەکەی و ئێران.
K24 – ههولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوەیەکدا بەرامبەر سەردانی سیناتۆرێکی ئەمریکا بۆ ئێران رایگەیاند، ئەو کەسە وەک هاووڵاتییەکی ئاسایی ئەمریکی سەردانی ئێرانی کردووە و پاش گەڕانەوەی ئاشکرایکردووە، کە سیناتۆرە.
بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند، گرووپێکی گەشتیاری ئەمریکی پاش ئەوەی بە شێوەی فەرمی ڤیزەیان وەرگرت گەیشتنە ئێران و سەردانی تاران و چەند شارێکی دیکەیان کرد و پاش گەڕانەوەیان ئاشکرا بوو یەکێک لە گەشتیارەکانی نێو گرووپەکە سیناتۆرە.