یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له خولی نایابی عێراق تۆمار كرد
K24 ـ زاخۆ
له گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، یانه‌ی هه‌ولێر له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی زاخۆ بووه و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێ‌وڵام برده‌وه.
له‌گه‌ڵ فیكه‌ی ده‌ستپێكی یارییه‌كه جۆش و خرۆشێكی زۆر به یارییه‌كه و دیمه‌نه‌كانی یاریگه دیار بوو، هانده‌ران به‌شێوه‌یه‌كی گه‌رموگوڕ پێشوازییان له هه‌ردوو یانه كرد، یاریزانانی هه‌ردوولا زۆر به‌هێزه‌وه به‌ره‌نگاری یه‌كتر بوونه‌وه، به‌وپێیه‌ی یه‌كسانبوون له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ كامێكیاندا نه‌بوو.
له گێمی یه‌كه‌م چه‌ندان هێرش بۆ سه‌ر گۆڵی یه‌كتر رێكخرا، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوولا به درێژایی ئه‌م گێمه بێ ئاكام بوو، رووداوه گه‌وره‌كه‌ی یارییه‌كه له گێمی دووه‌م ده‌ستی پێكرد، كاتێك له خوله‌كی 52 نیاز محه‌مه‌دی به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر به لێدانی سه‌ر، یانه‌كه‌ی پایته‌ختی له سێیه‌مین یه‌كسانبوون رزگار كرد و یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر له كۆی 3 یاری بووه خاوه‌نی 5 خاڵ، له یاری داهاتووش به‌بێ هانده‌ر له نێو یاریگه‌ی خۆی میوانداریی یانه‌ی كاره‌با ده‌كات، یانه‌ی زاخۆش یارییه‌كی دواخراوی به‌رامبه‌ر جه‌وییه هه‌یه و خاوه‌نی ته‌نیا خاڵێكه و له یاری داهاتووش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌بێته میوانی یانه‌ی نه‌فت.