شاندى عێراق گه‌يشته جه‌زائير
وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق بڵاویكردەوە، شاندی عێراق گه‌یشته جه‌زائیر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق بڵاویكردەوە، شاندی عێراق گه‌یشته جه‌زائیر بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئۆپێك.
وه‌زارەتی نه‌وتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە وه‌زیری نه‌وت جه‌بار عه‌لی حسێن لعێبی و ئه‌و شانده‌ی كه یاوه‌ریان كردبوو گه‌یشتنه جه‌زائیر بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه وه‌زیره عێراقیيه‌كه له‌گه‌ڵ هاوتا جه‌زائیرییه‌كه‌ی، نوره‌دین بوته‌رفه كۆبووه‌ته‌وه و پێشنیازی كردووه كه نوێنه‌رایه‌تی كۆمپانیای به بازاركردنی نه‌وتی عێراقی سۆمۆ و نه‌وتی باشوور له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سۆنا تراكی جه‌زائیری كۆببنه‌وه بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پرسی دانانی بناغه‌یه‌كی نوێ بۆ هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له بواری نه‌وت و گاز و بواره‌كانی دیكه‌ی پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان.