توركیا: یهپهگه داهاتووی سووریا دهخاته مهترسییهوه
هۆشداری دهداته هاوپهیمانی نێودهوڵهتی
K24 - ههولێر:
تورکیا هۆشداری دەداتە هێزی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەوەی ئەگەر یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" بەشداری شەڕی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری رەقە بکات ئەوا داهاتووی سووریا دەخاتە مەترسییەوە.
مەولود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەمیانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، رایگەیاند هێشتا بەشێک لە شەڕڤانانی یەپەگە لە منبج ماونەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بۆ چەندین جارە ئەنقەرە داوای لێکردوون کە بۆ رۆژئاوای فوڕات بکشێنەوە و ئەمریکاش بەڵێنی بە تورکای داوە کە یەپەگە لەو ناوچەیە دەکشێنەوە.
هەروەها وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنە لە هەمەهەنگی نێوان واشتنن و یەپەگە دەگرێت و دەڵێ ئەمریکا چیدیکە ناتوانێت کۆنتڕۆڵی یەپەگە بکات.