ئه‌م شۆفێره سه‌رنشینانی تووشی شۆك كردووه
K24 - هه‌ولێر:
له‌م گرته ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئۆتۆمبێله‌كه خۆی به شێوازی ئۆتۆ ده‌ڕوات "تێسلا"ی پێده‌گوترێت، له كاتی رۆیشتينشدا شۆفێره‌كه وا نیشان ده‌دات، كه هه‌ندێكجار ده‌خه‌وێت، یانیش خۆی به ئايپاد سه‌رقاڵ ده‌كات، ئه‌وه‌ش سه‌رنشینان تووشی شۆك ده‌كات و كاردانه‌وه‌ی جیاجیان ده‌بێت.
شۆفێره‌كه ئه‌كته‌رێكی كۆمێدی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه و ناوی جۆش په‌یله‌ره و گه‌نجه، به‌ڵام به مێكئاپ شێوازی خۆی گۆڕیوه و وه‌ك پیره‌پیاوێك ده‌ركه‌وتووه.
گرته ڤیدیۆییه‌كه‌یشی له سانفرانسیسكۆی ئه‌مه‌ریكا تۆماركردووه و بینه‌رێكی یه‌كجار زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب.