ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به گوله‌ن وه‌ڵامی توركیا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مریكا به‌م زووانه وه‌ڵامی داواكاری توركیا ده‌داته‌وه بۆ راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن رێبه‌ری جه‌ماعه‌تی گوله‌ن كه ئه‌نقه‌ره داوای راده‌ستكردنی له واشنتۆن كردووه و به رێكخه‌ری كوده‌تای شكستخواردووی رۆژی 15 ته‌موزی رابردوو تۆمه‌تبار كراوه.
وه‌زیری دادی توركیا به‌كر بۆزداغ له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی رایگه‌یاند به‌رپرسانی ئه‌مریكا به هاوتا توركییه‌كانیان رایانگه‌یاندووه له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو رۆژه‌دا وه‌ڵامی داواكاری توركیا ده‌ده‌نه بۆ راده‌ستكردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن.
توركیا داوا له ئه‌مریكا كردووه گولن راده‌ست بكات كه بۆ ماوه‌ی 17 ساڵه له پێنسیلڤانیا نیشته‌جێ بووه و له لایه‌ن ئه‌نقه‌ره تۆمه‌تبار كراوه به هه‌ماهه‌نگی و رێكخستنی كوده‌تای 15 ته‌موزی رابردوو.
واشنتۆن رایگه‌یاند بۆ بواره هاوكاری له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و داواشی لێكردووه به‌ڵگه‌نامه‌كانی تۆمه‌تباركردنی گوله‌ن بۆ راده‌ستكردن پێشكه‌ش بكات كه له چوارچێوه‌ی یاساكانی ئه‌مریكادا بن.