وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی شه‌ڕ ئه‌فسه‌ری پێشووی به‌عسه
داعش جێگره‌وه‌ی عومه‌ر چیچانی دیاریكرد
K24 – هه‌ولێر:
داعش عه‌میدێكی پاسه‌وانی كۆماری سه‌رده‌می رژێمی روخاوی به‌عسی وه‌ك جێگره‌وه‌ی "عومه‌ر چیچانی" ده‌كات به وه‌زیری شه‌ڕ،پاش ئه‌وه‌ی چیچانی پێش دوو مانگ له بۆردوومانێكی ئاسمانی‌دا كوژرابوو.
وه‌زیری نوێی شه‌ڕی داعش ناوی "یاسین سه‌لامه ئه‌لمه‌عازیدی" یه و له سه‌رده‌می رژێمی سه‌دام حسێن دا پله‌ی عه‌مید بووه له گاردی كۆماری.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری عێراقی رایانگه‌یاندووه" وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی داعش به "ئه‌بو ته‌ها" ناسراوه و فه‌رمانده‌ی فه‌وجی فریاكه‌وتنی پاسه‌وانی كۆماری بووه و چه‌ندین پله و پۆستی گرنگی له ناو گاردی كۆماری سه‌رده‌می سه‌دام حسێن هه‌بووه و خه‌ڵكی ناوچه‌ی"حه‌دیسه" یه و ژماره‌یه‌كی دیكه له ئه‌فسه‌ره پله باڵاكانی هاوڕێ و هاوكاری پێشووی به هه‌مان شێوه به‌یعه‌تیان به داعش داوه.
فه‌رمانده‌یه‌كی "حه‌شدی عه‌شائیری" له پارێزگای ئه‌نبار به ناوی "نازم ئه‌لجغێفی" رایگه‌یاندووه" ئه‌لمعازیدی" ماوه‌ی پێنج ساڵه به‌یعه‌تی به داعش داوه و دانانی وه‌ك وه‌زیری شه‌ڕی داعش دوای ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی درێژخایه‌نی سه‌ركرده‌كانی داعش بووه له پارێزگای ئه‌نبار.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی عه‌شائیری ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه وه‌زیره نوێیه‌كه‌ی شه‌ڕی داعش ئێستا له ناوچه‌كانی رۆژئاوای ئه‌نباره و سه‌رپه‌رشتی هێرشی چه‌كداره‌كانیان ده‌كات بۆ سه‌ر هێزه عێراقییه‌كان كه ماوه‌یه‌كه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌ند شارۆچكه‌یه‌كی پارێزگاكه به‌رده‌وامه و له پێشڕه‌ویدان.