ئه‌وروپا شانەیەكی رێكخراوی داعش ھەڵدەوەشێنێتەوە
قورساییه‌كه‌ی له ئیسپانیا بووه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا رایگه‌یاند هێزه ئه‌منییه‌كانی ئیسپانیا، ئه‌لمانیا و به‌لژیكا پێنج كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه كه تۆمه‌تبارن به پێكهێنانی شانه‌یه‌كی چالاك و مه‌ترسیداری داعش بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له هه‌ر سێ وڵات‌دا.
به‌پێی هه‌واڵیكی ئاژانسی رۆیته‌رز، چوار له ده‌ستگیراوان ئیسپانین و ئه‌وه‌ی دیكه‌شی خه‌ڵكی مه‌غریبه، دوو له بارسێلۆنا ده‌ستگیر كراون، یه‌كێكیان له ناحیه‌ی ئه‌فریقی نشینی مێلیلا له باكووری ئیسپانیا، یه‌كی تر له برۆكسڵ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له ووپێرتالی ئه‌ڵمانیا ده‌ستگیر كراوه.
به‌وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی ئیسپانیا، پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی بۆ گرتنی ئه‌و پێنج كه‌سه له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و به‌لژیكا هه‌ماهه‌نگی كردووه.
هه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش زانیاری زیاتر خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند شانه‌ی داعش له ئیسپانیا ماڵپه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كار ده‌هێنا، له فه‌یسبوك په‌یجێك به‌ناوی Islam en Español، ئیسلام لە ئیسپانیا هه‌یه كه زیاتر له 32 هه‌زار كه‌س په‌یجه‌كه‌یان لایك كردووه و ئامانجیشی ستایشی داعش و بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامی چه‌كدارانی داعشه بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له ده‌ره‌وه‌ی عێراق و سوریا.
له وه‌ته‌ی كه ئیسپانیا له ساڵی 2015، ئاستی هۆشداری به‌رزكرده‌وه، پۆلیسی ئه‌م وڵاته 143 ملیشیای ئیسلامی ده‌ستگیر كردووه كه 113 كه‌سیان له ناوخۆی ئیسپانیا بووه و 30 دیكه‌شیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.