ناكۆكییەكانی ئێران و سعوودیە هۆكاری ناجێگری نرخی نەوته
له توانای ئۆپێكدا نییه نرخی نهوت جێگیر بكات
K24 - ههولێر:
بەھۆی قووڵبوونهوهی ناكۆكییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە، جێگیرکردنی نرخی نەوت ئەستەم بووە و رێكخراوی ئۆپیكیش ناتوانێت دۆخەكە چارە بكات.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری چەند سەرچاوەیەك لە نێو رێكخراوی ئۆپێك رایگەیاند، نرخی نەوت بەمزووانە جێگیر نابێت، چونكە ناكۆكییەكانی نێوان سعوودیە و ئێران بەرادەیەك قووڵن، رێكخراوەكە ناتوانێ بەجدی قسە لەسەر نرخی نەوت بكات.
خالید فالح وەزیری وزەی سعوودیە و بیژەن زەنگەنە ھاوتا ئێرانییەكەی كە لە جەزائیرن، رایانگەیاندووە، كۆبوونەوەی ئۆپیك تەنیا راوێژكارییە و ئێستا بڕیاری تێدا نادرێت.