كاركردن به قه‌واڵه‌ی دارایی به‌ڵێنده‌ران راگیرا
K24 - هه‌ولێر:
با‌نكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند كه بڕیاری دا كاركردن به قه‌واڵه‌ی دارایی به‌ڵێنده‌ران رابگرێت.
با‌نكی ناوه‌ندی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا راشیگه‌یاند، بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی كاركردن به قه‌واڵه‌ی دارایی به‌ڵێنده‌ران راده‌گرێت، تا به ته‌واوی وردبینی ده‌كرێت و پاشان ده‌ست به‌كاركردن به‌و قه‌واڵانه ده‌كه‌نه‌وه.
با‌نكه‌كه ئاماژەی بەوەشكردوە ، ئه‌و بڕیاره له سه‌ر داخوازی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بووه و ھەروەھا كاتییشه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له رۆژی 11ی ئابدا، ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی قه‌واڵه‌ی دارایی به‌لێنده‌ران بۆ دانی شایسته داراییه‌كانیان.