مەکسیک "ئیمپراتۆر" رادەستی ئەمریکا دەکات

K24 - هه‌ولێر:

خواکین گوزمان سەرۆکی گەورەترین باندی بازرگانی بە ماددە ھۆشبەرەکان بە تاوانی بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەر و سپیکردنەوەی پارە و کوشتنی چەندین کەس لەلایەن ئەمریکاوە داواکراوە.

دوای ئەوەی لەلایەن ھێزە ئەمنیيەکانی مەکسیکەوە دەستگیر کرا, وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌، بەڵێنیدا ئێلچاپۆ رادەستی ئەمریکا بکات.

ئێلچاپۆ پێشتر دوو جار لە بەندیخانە ھەڵاتووە، ئەمجارە رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر, بۆئەوەی رێگە لە ھەڵاتنی بگیرێت تا ئەو کاتەی داداگای مەکسیک بەبڕیاری کۆتایی, ئێلچاپۆ رادەستی ئەمریکا دەکات.