ئۆپێك ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی جێگیركرد

نرخی نه‌وت به‌ رێژه‌ی 4.4% به‌رزبووه‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپێك، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمیدا له‌ جه‌زائیر، بۆ جێگیركردنی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆ له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت ده‌بێت.

دواى بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی رێككه‌وتنه‌كه‌ش، ته‌له‌ڤزیۆنی "CNBC" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نه‌وتی برێنت به‌ رێژه‌ی 4.4% به‌رزبووه‌ته‌وه‌ و تێكه‌ڵه‌ی نه‌وتی سووكی ئه‌مه‌ریكیش، به‌ رێژه‌ی 3.6% به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

رێكخراوی ئۆپێك بڕیاریداوه‌، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ نزیكه‌ی 750 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت كه‌مبكاته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ش له‌ سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، جێبه‌جێده‌كرێت.