ئه‌ردۆغان داوای درێژكردنه‌وی باری نائاسایی ده‌كات
داوای دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له سوریا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته كۆبووه و پاش شه‌ش كاتژمێر تاوتوێكردنی ره‌وشی توركیا و ناوچه داوای درێژكردنه‌وه‌ی باری نائاسایی كرد كه پاش كوده‌تای شكستخواردووی 15 ته‌موزی رابردوو بۆ ماوه‌ی سێ مانگ راگه‌یه‌نراوه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا هه‌روه‌ها داوای دروستكردنی ناوچه‌ی دژه فڕین له باكووری سوریا ده‌كات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا له چوارچێوه‌ی ئامۆژگاریدا داوای درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی باری نائاسایی ده‌كات كه حكومه‌تی توركیا له چوارچێوه‌ی باری نائاساییدا چه‌ندین بڕیاری گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ركردووه كه له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا جێبه‌جێكردنی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و بڕیارانه پێویستییان به گرتنه به‌ری رێوشوێنی یاسایی و ره‌زامه‌ندیی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی هه‌یه.
سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، ناوخۆ، به‌رگری و داد و هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا و فه‌رمانده‌كانی هه‌ر سێ هێزی وشكایی، هه‌وایی و ده‌ریایی به‌شداری كۆبوونه‌وه ببوون، كه له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر به‌ڕێوه‌چوو.