ئه‌مریكا پێشوازی له سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی ئۆباما له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش رایگه‌یاند سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی و شاندی یاوه‌ری بۆ به‌غدا گرنگه و پێشوازی له‌و سه‌ردانه ده‌كات،
برێت مه‌كگورك سه‌باره‌ت به سه‌ردانی شاندی هه‌رێم بۆ به‌غدا له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیوه: پێشوازی له سه‌ردانی گرنگی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی و شاندی كورد بۆ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كه‌ین، كه تویته‌كه‌دا وا دیاره موسڵ بابه‌تێكی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه ده‌بێت.
Welcome and important visit today by President Barzani and broad Kurdish delegation to #Baghdad for meetings with PM Abadi. #Mosul
— Brett McGurk (@brett_mcgurk) September 29, 2016