كۆبوونه‌وه‌ی بارزانی و عه‌بادی ‌كۆتاییهات

پاش ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی پێشوازی له‌ شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، كۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەنێوان بارزانی و عەبادی دەستیپێكرد.

په‌یامنێری كوردستان24 پێش ده‌ستپێكردنی كۆبوونه‌وه‌ رایگه‌یاند ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ و ھەماھەنگییە سەربازییەكان و پرسی سەربەخۆیی كوردستان و پەیوەندییەكانی نێوان هه‌ردوو لا ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌بێت.

له‌ یه‌كه‌م هه‌ڵوێستدا، برێت مه‌كگورك نێردراوی تایبه‌تی ئۆباما له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش له‌ ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر پێشوازی له‌ سه‌ردانی گرنگی ئه‌مڕۆی سه‌رۆك بارزانی و شاندی كوردی بۆ به‌غدا بۆ كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران عه‌بادی ده‌كات.

بڕیاره‌ بارزانی له‌ ماڵی عه‌مار حه‌كیم له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆ ببێته‌وه‌  و هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق فوئاد مه‌عسووم ده‌كات.

ھەر یەك لە كۆسرەت رەسوڵ جێگری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، سەڵاحەدین بەھائەدین ئەمینداری یەكگرتووی ئیسلامی، محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، رۆژ نووری شاوێس و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و فەرماندەی یەكەكانی 70 ھێزی پێشمەرگە، یاوەری سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دەكەن و بەشدار دەبن لە گفتوگۆكان.