بارزانى و حه‌كيم كۆبوونه‌وه‌

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، به‌ سه‌رۆكايه‌تى شاندى باڵاى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عێراق عه‌مار حه‌كيم كۆبوويه‌وه‌.

K24 – به‌غدا:

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، به‌ سه‌رۆكايه‌تى شاندى باڵاى هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامى عێراق عه‌مار حه‌كيم كۆبوويه‌وه‌.

دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق، شاندى هه‌رێمى كوردستان به‌ سه‌رۆكايه‌تى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئيسلامييان له‌ عێراق كرد.

له‌ پێشوازى شانده‌كه‌دا هه‌ريه‌ك له‌ عه‌ممار حه‌كيم سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و ژماره‌يه‌ك له‌ به‌رپرسانى باڵاى ئه‌و لايه‌نه‌ ئاماده‌بوون.