تاران: سعووديه‌ يارمه‌تى نه‌يارانى ئێران ده‌دات

ئێران جارێكیتر سعودیەى بە پاڵپشتی گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژھەڵاتی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد.

K24 – هه‌ولێر:

ئێران جارێكیتر سعودیەى بە پاڵپشتی گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژھەڵاتی وڵاتەكەی تۆمەتبار كرد.

عەبدولرەزا رەحمانی فەزلی، وەزیری ناوخۆی ئێران رایگەیاند، سعودیە بە پێدانی زانیاری ھەواڵگری و یارمەتی دارایی، پشتیوانی لە گرووپە توندڕەوەكان لە رۆژھەڵاتی ئێران دەكات.

وەزیری ناوخۆی ئێران گوتيشى: سعودیە لە ھەوڵی تێكدانی ئاسایشی ناوخۆی ئێرانە و بەجێگیركردنی بنكەكانی لە نزیك سنوورەكان، یارمەتی گرووپە توندڕەوە نه‌ياره‌كانى ئێران لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان و رۆژھەڵاتی ئێران دەدات.

لە ماوەی رابردوودا بەرپرسانی باڵای ئێران بەردەوام، سعودیەیان بە ھەوڵدان بۆ تێكدانی ئاسايشى ئێران تۆمەتبار كردووە.