ئێران: رێككه‌وتنى نهێنيمان له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا نييه‌

K24 – هه‌ولێر:

ئێران رەتیدەكاتەوە لە بارەی پرسی ئەتۆمی وڵاتەكەیەوە ھیچ رێككەوتنێكی نھێنی لەگەڵ ئەمریكا واژوو كردبێت.

عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی وزەی ناوەكی ئێران رایگەیاند، ھیچ رێككەوتنێكی نھێنی لە بارەی داھاتووی پرسی ئەتۆمی، لە نێوان ئێران و ئەمریكا واژوو نەكراوە و تەنیا بەرنامە و پلانی درێژخایەنی تایبەت بە پرسی ئەتۆمی بۆ ماوەی 15 ساڵی داھاتوو بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەكی راگەیاندووە.

لە چەند رۆژی رابردوودا راگەیاندنەكان بڵاویانكردەوە، رێككەوتنێكی نھێنی لە نێوان عەلی ئەكبەر ساڵحی سەرۆكی ئاژانسی ئەتۆمی ئێران و ئێرنێست مونیز وەزیری وزەی ئەمریكا لە بارەی پرسی ئەتۆمی ئێران واژوو كراوە.