لاريجانى: تا فێرى نوێژ نه‌بوونه‌ له‌ سێداره‌يان بده‌ن

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند، ئەوان هیچ بەرنامەیەکیان نییە بۆ ئەوەی سزای سێدارە لەسەر بازرگانانی مادەی هۆشبەر لابەرن و گوتیشی: پێویسته‌ ئەو کەسانە زوو لە سێدارە بدرێن نەکا لە زیندان ببنە کەسانێکی نوێژخوێن.

K24 – هه‌ولێر:

ئایەتوڵلا سادق لاریجانی، رۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لە شاری مەشهەد رایگەیاند، بازرگانانی مادەی هۆشبەر بازرگانی مردنن هەر بۆیەش ئەگەر لە سێدارە نەدرێن دۆخەکە لە ئێستاش خراپتر دەبێ و وای لێدێ مادەی هۆشبەر لە هەموو دووکانێک دەست دەکەوێ.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران داوای لە داواکارە گشتییەکان کرد لە بەڕێوەچوونی سزای لەسێدارەدانی ئەو کەسانە پەلە بکەن نەکا کەسی تاوانبار لە زیندان ببێتە نوێژخوێن و لەبەر نوێژەکەی واز لە لەسێدارەدانی بێنین.