روسيا پێشوازى له رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئۆپيك ده‌كات
وه‌زیری وزه‌ی روسیا ئه‌لیكسانده‌ر نۆفاك رایگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دایه رێككه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت سه‌باره‌ت به نزمكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت و جێگیركردنی نرخ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیه بۆ بازار.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری وزه‌ی روسیا ئه‌لیكسانده‌ر نۆفاك رایگه‌یاند، له‌و باوه‌ڕه‌دایه رێككه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت سه‌باره‌ت به نزمكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت و جێگیركردنی نرخ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنیه بۆ بازار.
روسیا له‌ئێستادا ئامانجیه‌تی ئاستی به‌رهه‌می خۆی هه‌ر له‌و ئاسته‌ی ئێستایدا بهێڵیته‌وه.
نۆفاك گوتیشی: روسیا ئاماده‌یه ئه‌و پێشنیازانه‌ی كه له ئۆپێك پێشنیاز كرابوون سه‌باره‌ت به كاری هاوبه‌ش له بازاری نه‌وت له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له‌و رێكخراوه گفتو‌گۆی له‌باره‌وه بكات و له پلانیشیاندا هه‌یه مانگی تشرينى دووه‌م، نۆڤه‌مبه‌رى داهاتوو له‌گه‌ڵ رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ناسراو به ئۆپێك كۆببێته‌وه.