مۆسكۆ داوايه‌كى ئه‌مريكا ره‌تده‌كاته‌وه‌

رووسیا پێشنیازی ئەمریكاى بۆ ئاگربەستی حەوت رۆژە لە حەلەب رەتکردەوە.

K24 – هه‌ولێر:

رووسیا پێشنیازی ئەمریكاى بۆ ئاگربەستی حەوت رۆژە لە حەلەب رەتکردەوە.

سێرگی رایبکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، وەڵامی هەڕەشەکانی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند، لێدوانەكانی ئەمریكا پاڵپشتییە بۆ تیرۆر، هەروەها سەركۆنەی ھەڕەشەكانی ئەمریكای کرد.

جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا پێشنیازی ئاگربەستێكی مرۆیی 48 كاتژمێری بۆ شاری حەلەب کرد.

لە درێژەی گوتەکانیدا جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی: ھەڕەشەكانی ئەمریكا كاریگەرییان لەسەر رەوشی سووریا دەبێت.

ئەم وەڵامانەی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە دوای ئەوە هات، کە ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر رووسیا هەنگاوی جیدی نەهاوێژێت لە بارەی سووریاوە، ئەوا هەموو جۆرە هەماهەنگییەک لەگەڵ رووسیا لە سووریا رادەگرێت.