عێراق قه‌واڵه‌ی دارایی ده‌ره‌كی ده‌فرۆشیت
بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری دارایی حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند تا سه‌ره‌تای ساڵی 2017، ولاته‌كه‌ی به به‌های 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار قه‌واڵه‌ی ده‌ره‌كی ده‌فرۆشێت بۆ ده‌ستكه‌وتنی داهاتی نوێ تاوه‌كو كورتهێنانی بودجه‌ی پێ پڕبكاته‌وه.
مه‌زهه‌ر ساڵح محه‌مه‌د راوێژكاری دارایی حكوومەتی عێراق رايگه‌یاندوه, عێراق له رێگه‌ی ده‌ركردنی قه‌واڵه‌ی حكووميیهوه، هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی 2 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار ده‌دات, كه ئه‌مه‌ریكا دڵنیایی به ئاستی نیوه‌ی ئه‌و پاره له بازاره جیهانيیهكان بۆ عێراق دابینده‌كات.
ئاشكراشیكردووه، ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت به‌رزببێته‌وه و سه‌ركه‌وتنیش به‌سه‌ر داعشدا مسۆگه‌رببێت و فرۆشتنی ئه‌و قه‌واڵانه دواده‌كه‌وێت، جگه له‌وه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه كه نه‌مانی هوشیار زێباری وه‌كو وه‌زیری دارایی كیشه بۆ ده‌ستكه‌وتنی قه‌رزی ده‌ره‌كی عێراق دروست بكات.