هیتلهرێكی تر دروست بوو
نییه‌تی كوشتنی سێ ملیۆن كه‌سی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی فلیپین رۆدریگۆ دوتێرت خۆی به هیتله‌ر ده‌شوبهێنێت و ده‌یهه‌وێت به ملیۆنان به‌كارهێنه‌رانی ماده‌ی هۆشبه‌ر بكوژێت.
دۆتێرت خۆی به رێبه‌ری نازییه‌كان، ئادۆلف هیتله‌ر ده‌شوبهێنێت و ده‌ڵێت خۆشحاڵ ده‌بێت به له‌ناوبردنی سێ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستفرۆشه‌كانی وڵاته‌كه‌ی.
دوتێرت پاش سهردانكرنی ڤیتنام، له شاری داڤائۆ به په‌یامنێرانی رایگه‌یاند خۆی به ئامۆزای هیتله‌ر داده‌نێت و به ئاماژه پێدان به‌وه‌ی كه هیتله‌ر به ملیۆنان جوله‌كه‌ی كوشت، رایگه‌یاند: "له فلیپین سێ ملیۆن به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه. خۆشحاڵ ده‌بم به كوشتار كردنیان".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌ڵمانیا هیتله‌ری هه‌بوو، فلیپینیش هه‌یه" كه ئاماژه‌یه‌ك بوو به خۆی.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پرسه، سه‌رۆكی فلیپین گوتی: "ئێوه قوربانییهكانم ده‌ناسن، ده‌مه‌وێت كۆتایی به ته‌واوی تاوانباران و كێشه‌ی وڵاته‌كه‌م بێنم و نه‌وه‌ی داهاتوو له‌ناوچوون بپارێزم".
دوتێرت له هه‌ڵبژاردنی مانگی ئایاری رابردوو وه‌ك سه‌رۆكی فلیپین هه‌ڵبژێردرا كه له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردندا به‌ڵێنی كۆتاییهێنان به ماده‌ی هۆشبه‌ر و گه‌نده‌ڵی له وڵاتی 100 ملیۆن كه‌سی دابوو.
دوتێرت له رۆژی 30 حوزه‌یرانی رابردوو به فه‌رمی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌ست گرت، كه له‌و كاته‌وه تا ئێستا 3100 كه‌س كوژران كه زۆربه‌یان به‌كارهێنه‌ران و بازرگانانی ماده‌ی هۆشبه‌رن و هه‌موویان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی پۆلیس كوژراون.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، لێدوانی سه‌رۆكی فلیپین بووه هۆی سه‌رسوڕمان و تووڕه‌بوونی جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا كه گوشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی ئه‌مریكا بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوین به‌رامبه‌ر دوتێرت.
سه‌رۆكی فلیپین پێشتریش سووكایه‌تی به سه‌رۆكی ئه‌مریكا باراك ئۆباما كردبوو، كه بووه هۆی ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان واشنتۆن و مانیلا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌هێز له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا هه‌یه.