په‌رله‌مانتارێك: به شێوه‌یه‌كی بنه‌مایی رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردستان كراوه
پارتی و ئه‌نجومه‌نی باڵا و جه‌ماعه‌تی عه‌بادی و سه‌در هاوپه‌یمانییه‌كی نوێ پیك دێنن
K24 – هه‌ولێر
په‌رله‌مانتاری عێراقی، محه‌مه‌د تایی رایگه‌یاند له رێككه‌وتنی رانه‌گه‌ێندراوی كاتی سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا، به شێوه‌یه‌كی بنه‌مایی رێككه‌وتن له‌سه‌ر "ده‌وڵه‌تی كوردستان" كراوه.
تایی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك نووسیوه، ئه‌وه‌ی كه له سه‌ردانی بارزانی رانه‌گه‌یێنراوه، رێككه‌وتنێكی بنه‌ماییه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان، به‌پێی رێككه‌وتنه سیاسییه‌كانی نوێ و به‌رژوه‌ندی و مه‌رجی نوێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی شیعه كه نووسراوی "هه‌رێمی به‌سره" له باكگراوندی وێنه‌كه‌ی له فه‌یسبووك دایناوه باس له رێككه‌وتنی نوێ نیوان پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌ندێ لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، حزبی ده‌عوه (جه‌ماعه‌تی عه‌بادی) و ره‌وتی سه‌در ده‌كات، به‌ڵام به مه‌رج.
هه‌ر سه‌باره‌ت به مه‌رجه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه نوێیه وتی به‌ده‌ستهێنانی دڵنیاییه له پێدانی به‌شی هه‌ولێر له بودجه‌ی گشتی، سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی حزبه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی(گۆڕان و یه‌كێتی) و هه‌روه‌ها هه‌ندێ لایه‌نه‌كانی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی.
په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆی به‌سره باس له په‌یامی ئه‌و هاوپه‌یمانییه بۆ لایه‌نه‌كانی ناڕازی و ئۆپۆزسیۆن ده‌كات كه هاوكێشه‌ی نوێ و مه‌رجی نوێ و لێك تێگه‌یشتنی نوێ لێ ده‌كه‌وێته‌وه و به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌نجامه‌كانی هاوكێشه و مه‌رج و رێكه‌وتنی نوێ ده‌خاته‌ڕوو:
- فراكسیۆنی سیاسی به‌هێز كه له‌سه‌ر زه‌وی زاڵه،
- ژماره‌ی چه‌كدارانی (باسكی سه‌ربازی) فراكسیۆنه‌كه،
- په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ وڵاتانی به كاریگه‌ری جیهانی وه‌ك ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و هه‌ندێ له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هه‌ندێ له وڵاتانی ناوچه،
له كۆتاییدا روو ده‌كات خه‌ڵكی به‌سره و بژارده‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی و روناكبیر و میدیاكاران و ده‌ڵێت ئێستا كاتی زانینی مه‌رجه‌كان و هۆكاره‌كانی رێككه‌وتنه.