"بەمزوانە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی مووسڵ دەست پێدەكات"

K24 - ھەولێر

وەزیری بەرگری فەرەنسا ئاشکرای کرد بەمزووانە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ دەستپێدەکات.

ژان ئوڤ لۆردیان، وەزیری بەرگری فەرەنسا، لە بارەی شەڕی دژی داعش و رۆڵی فەرەنسا لە شەڕی مووسڵ گوتی، ھێشتا شەڕی گرتنەوەی شاری مووسڵ دەستی پێنەکردووە، ئەوانیش بە چڕکردنەوەی ھێرشە ئاسمانییەکانیان رۆڵیان دەبێت، چاوەڕێ دەکرێت بەمزووانە شەڕی مووسڵ دەستپێبکات.

دوێنێ ھەینی فەرەنسا بۆ یەکەمجار، لە رێگەی کەشتی گەلی چارل دیگۆلەوە، ھێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش لە نێو مووسڵ دەستپێکرد و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەش ئاشکرای کرد کە پاریس وەک ئامادەکارییەک بۆ شەڕی مووسڵ، ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە.