هێزه‌كانی حكومه‌ت له حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
نه‌ته‌ه‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری كاره‌ساتێكی مرۆیی ده‌دات
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا و هاوپه‌یمانان به پشتگیری هه‌وایی روسیا له شاری حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، پزیشكانی بێ سنوور رایانگه‌یاند هیزه‌كانی حكومه‌ت به پشتگیری خوێناویی هه‌وایی روسیا له حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن كه به حه‌مامی خوێن به‌ناو ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن شه‌ڕ له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌بی ژێر كۆنترۆڵی ئۆپۆزسیۆن بووه سندووقێكی گه‌وره‌ی كوشتن.
سوپای سوریا له دوو به‌ره‌ی حه‌له‌ب پێشڕه‌وی ده‌كات كه دانوستانی نێوان هه‌ردوو یاریكه‌ری سه‌ره‌كی، واشنتۆن و مۆسكۆ بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕ شكستی خواردووه.
حكومه‌تی سوریا پێداگری له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شاری حه‌له‌ب ده‌كات كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری كاره‌ساتێكی مرۆیی له حه‌له‌ب ده‌دات و داوای ئاگربه‌ست ده‌كات.
پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت له حه‌له‌ب له كاتێك دایه كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌مریكا به به‌كارهێنانی به‌ره‌ی نوسره بۆ گۆڕینی رژێم له سوریا تۆمه‌تبار كرد.
هێزه‌كانی حكومه‌ت له دوایین هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر حه‌له‌ب، كه‌مپی پێشووی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان "حه‌نده‌رات" له باكووری شاره‌كه و هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ی "كیندی"یان كۆنترۆڵ كرد.