فوئاد مه‌عسووم: ئه‌نجامدانی ریفراندۆم به‌مانای راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی نییه
هێزه‌كانی توركیا به بێ ره‌زامه‌ندیی حكومه‌تی عێراق هاتوون
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆككۆماری عێراق "فوئاد مه‌عسووم" رایگه‌یاند هێزه‌كانی توركی تاكه هێزن كه به بێ ره‌زامه‌ندیی عێراق هاتوونه‌ته ناو سنووری ئه‌م وڵاته و پاش هه‌وڵدانێكی زۆر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركی بۆ كشانه‌وه‌ی ئه‌و هیزانه و ته‌نانه‌ت رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی كشانه‌وه‌كه‌یان، به‌رپرسانی تورك رهتیانكردهوهتهوه.
د. فوئاد مه‌عسوم له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ euronews سه‌باره‌ت به پرسی ریفراندۆمی كوردستان گوتی" ریفراندۆم به مانای ئه‌وه نییه راسته‌وخۆ سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نرێت، راگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی پێویستی به لێك تێگه‌یشتن و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه هه‌یه.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه دا" شه‌ڕی موسڵ به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان عه‌بادی به‌ڕێوه ده‌چێیت ، سوپا و حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشه‌كان له‌ماوه‌كانی رابردوو ده‌ستكه‌وتی زۆر گه‌وره‌یان به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه. هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی قه‌ڵغانی مرۆیی له لایه‌ن داعشه‌وه به هۆكاری پاشكه‌وتنی شه‌ڕی موسڵ ده‌زانیت كه زیاتر له ملیۆنێك كه‌س له‌ناو شاری موسڵ ماون، تا كاره‌ساتێكی مرۆیی رووی نه‌دات.
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی عێراق سه‌باره‌ت به شه‌ڕی سوریا و چوونی چه‌كدارانی عێراقی بۆ پشتگیری له ئه‌سه‌د، مه‌عسووم وتی ئه‌وانه خۆبه‌خشن، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی نافه‌رمی و به بێ ره‌زامه‌ندیی یان مۆڵه‌تی حكومه‌تی عێراق چوونه سوریا، ئه‌وه شتێكی سروشتییه، بۆ نموونه خه‌ڵك له ئه‌وروپاوه ده‌چنه ناو داعش.