نەوت 50 دۆلاری تێپەڕاند
K24 - ھەولێر
به كاریگه‌ری رێكکه‌وتنه‌كه‌ی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیك له بارەی سنوورداركردنی به‌رهه‌م و كه‌مكردنه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو به بڕی 700 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا، نەوت به‌ربه‌ستی 50 دۆلاری تێپه‌راند.
له ئاڵوگۆڕی بازاڕه‌كانی ئه‌مڕۆدا نرخی نه‌وت به‌رده‌وامه له به‌رزبوونه‌وه و هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته‌وه 51 دۆلار و 15 سه‌نت و نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسیش بە 48 دۆلار و 16 سه‌نت فرۆشرا.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه چوارشه‌ممه‌ی رابردوو وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت له جه‌زائیر رێككه‌وتن له سه‌ر سنوورداركردنی به‌رهه‌می نه‌وتییان و جێگیرکردنی بازاڕه‌كان، ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی به‌رزكرده‌وه.