ژماره‌ی په‌مپه‌كانی نه‌وت له ئه‌مریكا به‌رده‌وامه له‌به‌رزبوونه‌وه
له 3 مانگی رابردوو زیادبوونی په‌مپه‌كان ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد
K24 - ھەولێر
ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ زۆرترین رێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد بەراورد لەگەڵ دوو ساڵی رابردوو.
به گوێره‌ی راپۆرتی كۆمپانیای بیكه‌ر هیوزی ئه‌مریكی ته‌نها له چاره‌گی سێیه‌می ئه‌مساڵ 95 په‌مپی ده‌رهێنانی نه‌وت له ئه‌مریكا زیادیان كردووه، ئه‌مه‌ش زۆرترین رێژه‌ی زیادبوونه له ساڵی 2014 وە.
زیادبوونی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت له‌كاتێكدایه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا ژماره‌ی په‌مپه‌كانی ده‌رهێنانی نه‌وت بۆ نزیكه‌ی نیوه دابه‌زی بوو، ماوه‌ی چوار مانگیشه به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.