لێك تێگه‌یشتنی بارزانی و عه‌بادی نه‌خشه‌ی سیاسیی عێراق ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی "شرق الاوسط" له راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا باس له گۆڕانی نه‌خشه‌ی سیاسی عێراق پاش سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی بۆ به‌غدا ده‌كات كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی گه‌یشتووه لێك تێگه‌یشتن بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی وه‌ك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و رێككه‌وتنی نه‌وت و بواره‌كانی دیكه، كه سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در به بنه‌مایه‌كی به‌هێز ده‌زانێت بۆ رێككه‌وتنێكی نوێ له ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها لێدوانی بارزانی سه‌باره‌ت به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه به پرسێكی چاره‌نووسساز بۆ كورد ده‌زانێت، به ره‌زامه‌ندیی به‌غدا بێت، به گۆڕانێكی نوێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه له گوتاری بارزانی وه‌سفكرد.
ئه‌میر كه‌نانی كه ئه‌ندامی شاندی ره‌وتی سه‌در بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ بارزانی بوو، رایگه‌یاند ره‌وتی سه‌در هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دابڕانی له‌گه‌ڵ كورد به نادروست زانی كه له كۆبوونه‌وه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌رێم و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی ناوخۆیی هه‌رێم و نه‌وت و مووچه و شه‌ری موسڵ كرا.
هه‌ر سه‌باره‌ت به نه‌خشه یان رێككه‌وتنی نوێ، كه‌نانی به شتێكێ نوێ نازانێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئاماژه به پلانی عه‌مار حه‌كیم بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنی ده‌ره‌وه‌ی تایفی كرد. گوتیشی ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌گه‌ڵ بارزانی باس نه‌كردووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له بواری پراكتیكه‌وه ناكرێت و به‌شێك له پێكهێنه‌ری شانده‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لێك تێگه‌یشتنی نوێ‌دا نییه، به‌تایبه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان.
له لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی، فادی شه‌مه‌ر باس له كۆبوونه‌وه‌ی چوار كاتژمێری بارزانی و حه‌كیم به ئامادبوونی به‌رپرسانی هاوپه‌یمانی نیشتمانی كرد كه درێژترین كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌رێم بووه و گرنگ ده‌نرخێنێت به‌تایبه‌تی كه هاوپه‌یمانییه‌كی مێژوویی نێوان كورد و شیعه هه‌یه و به ده‌یان ساڵ سته‌مێكی هاوبه‌شیان لێكراوه.
گوتیشی شه‌ڕی موسڵ و به‌شداریكردنی هێزه‌كانی ناوخۆیی، كه‌شێكی نوێ له په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو لا خوڵقاندووه.