پاسداران ده‌ست به‌سه‌ر فڕۆكه‌يه‌كى بێ فڕۆكه‌واندا ده‌گرێت

پاسدارانی ئێران وێنەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای بڵاو کردەوە

K24 – هه‌ولێر:

سوپای پاسدارانی ئێران وێنەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هێزەکانی پاسداران دەستیان بەسەر ئەو فڕۆکەیەدا گرتووە.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە سەر بە سوپای پاسدارانە، بڵاويكرده‌وه‌، ئەو فڕۆکەیە غەنیمەتە و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لەو هەواڵەدا باسى شوێن و رێکكەوتی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەکە نەکراوە، تەنیا راگەیەندراوە ئەو فڕۆکەیە سەر بە سوپای ئەمریکا بووە.