پاسداران دهست بهسهر فڕۆكهيهكى بێ فڕۆكهواندا دهگرێت
پاسدارانی ئێران وێنەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای بڵاو کردەوە
K24 – ههولێر:
سوپای پاسدارانی ئێران وێنەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمریکای بڵاو کردەوە و رایگەیاند، هێزەکانی پاسداران دەستیان بەسەر ئەو فڕۆکەیەدا گرتووە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیم کە سەر بە سوپای پاسدارانە، بڵاويكردهوه، ئەو فڕۆکەیە غەنیمەتە و لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
لەو هەواڵەدا باسى شوێن و رێکكەوتی دەستبەسەرداگرتنی فڕۆکەکە نەکراوە، تەنیا راگەیەندراوە ئەو فڕۆکەیە سەر بە سوپای ئەمریکا بووە.