سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا داوای روونكردنەوەی لە ئۆباما دەكات

ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاری بە ئێران داوە

K24 - هه‌ولێر:

سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریكا لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە داوای لە سەرۆکی ئەمریکا کرد، بە وردی روونكردنەوە لە بارەی لابردنی گەمارۆكانی سەر بانكی سوپای پاسدارانی ئێران بدات.

دوێنێ ھەینی پۆل رایان، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كۆنگرێسی ئەمریكا، رایگەیاند، باراك ئۆباما سەرۆكی ئەمریكا روونكردنەوەیەكی بەپەلە بە كۆنگرێس و خەڵكی ئەمریكا قەرزدارە.

رایان دەڵێت: "كۆشكی سپی بەنھێنی گەمارۆ مووشەكییەكانی سەر بانكی سوپای پاسدارانی ئێرانی لابردووە".

بە گوتەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، ئۆباما، سەرەڕۆیی كردووە و جگە لە لابردنی ئەو گەمارۆیانە، بڕی ملیارێك و 700 ملیۆن دۆلاریشی بە ئێران داوە.