تاران: پێشمهرجى هيچ وڵاتێك قبووڵ ناكهين
ئهڵمانيا: بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ئێران دەبێ دان بەھەبوونی ئیسرائیلدا بنێت.
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رايگهياند، ھیچ پێشمەرجێك لە وڵاتان بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان قبووڵ ناكەن و رێگە نادەن كەس دەست لە كاروباری وڵاتەكەیان وەربدات.
بەھرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەردانی شاندی ئەڵمانیا بۆ ئێران رایگەیاند، ئەوان رێگە بە ھیچ وڵاتێك نادەن دەست لە كاروباری وڵاتەكەیاندا وەربدات.
بە گوتەی قاسمی ئەگەر پەیوەندی لەگەڵ ئەڵمانیا درووستبكەنەوە، لە سەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش دەبێت.
زیگمار گابرییەل وەزیری ئابووری ئەڵمانیا كە بڕیارە سبەی یەكشەممە سەردانی ئێران بكات، بە رۆژنامەی دێرشبيگهلى گوت لە ئێران باسی پرسی مافی مرۆڤ دەكەن و بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان ئێران دەبێ دان بەھەبوونی ئیسرائیلدا بنێت.