سوپاى ئێران: دەتوانین لە هەفتەیەکدا گیرۆدەبووانی مادەی هۆشبەر کۆبکەینەوە

ئەم گیرۆدەبووانە پێویستی بە ئامادەکاری دەزگاکانی دیکەی حکوومەتەوە هەیە.

K24 – هه‌ولێر:

فەرماندەی هێزی ئینتزامی ئێران لە وتارێکدا کە بەر لە وتاری نوێژی هەینی تاران پێشکەشیکرد، رایگەیاند، هێزی ئینتزامی ئەم وڵاتە دەتوانێت لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا هەموو گیرۆدەبووانی ماددەی هۆشبەر کۆبکاتەوە. حوسێن ئەشتەری گوتی: بەڵام راگرتنی ئەم گیرۆدەبووانە پێویستی بە ئامادەکاری دەزگاکانی دیکەی حکوومەتەوە هەیە.