رووسیا فڕۆكەی جەنگی زیاتر رەوانەی سووریا دەکات
گفتوگۆكانی چارهسهری سیاسی و ئاشتییانهی سووریاش بهردهوامه
K24 - ههولێر:
ناردنی ئەو فڕۆكە جەنگییانە بۆ ھاریكاریکردنی ھێزی زەمینی و ئاسمانی حکوومەتی سووریایە كە توانایەكی باشی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و ھێزە بەرهەڵستکارە میانرەوەكانی سووریا هەیە.
ناردنی ئەو فڕۆكە جەنگییانە لە كاتێكدایە گفتوگۆكانی نێوان رووسیا و ئەمریكا لە بارەی سووریا وەك پێویست نەچوونەتە پێشەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رەخنەی توندی لە رووسیا گرت لەوەی دەیەوێت دۆخی سووریا وەك ئێستا بەردەوام بێت و وتووێژ سوودێكی وای نەبووە.
رووسیا و تایبەت وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، سێرگی لاڤرۆڤ، رەخنەی ئەوەی لە ئەمریكا گرت، كە نا خوازێت ھێزە بەرھەڵستكارە سوورییە میانرەوەکان لە توندرەوەکان جیابکاتەوە.