بريتانيا: ئێران ده‌بێته بازارێكى باش بۆمان
وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیا رایگەیاند، بازاره‌كانی ئێران به یه‌كێك له‌و بازارانه داده‌نێت كه دهرفەتێكی باش بۆ به‌ریتانیا درووست ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری بازرگانی به‌ریتانیا رایگەیاند، بازاره‌كانی ئێران به یه‌كێك له‌و بازارانه داده‌نێت كه دهرفەتێكی باش بۆ به‌ریتانیا درووست ده‌كات.
لیام فاكس وەزیری دارایی بەریتانیا رایگه‌یاند، ئێران ده‌رفه‌تێكی باش بۆ بازاره‌كانی به‌ریتانیا دروست دەكات به‌تایبه‌تی دوای نه‌مانی بەریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
وەزیری بازرگانی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشكردووە، دوای نه‌مانی به‌ریتانیا لەیهكێتی ئەوروپا ئێران ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشتری ئابووری نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا ببەستێت.
ئەمە لەكاتێكدایە ئێران دوای لابردنی بەشێك لەگهمارۆ ئابوورییه‌كانی سه‌ری و به‌ریتانیاش دوای ریفراندۆمه‌كه به‌شوێن بازاڕی نوێ ده‌گه‌ڕێن تاوه‌كوو ئاستی ئابوورییان دانهكهوێت.