رۆژانه ته‌نها 31 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌كراوه
حكوومه‌تی عێراق داتای نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی كه‌ركووك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویكرده‌وە، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك له رێی بۆڕی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه, رۆژانه ته‌نها 31 ھەزارو 175 به‌رمیلی بووه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكرده‌وە، له مانگی ئه‌یلوولدا كۆمپانیای نه‌وتی باكوور له كێڵگه نه‌وتیيه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ته‌نها 935 ھەزارو 275 به‌رمیل نه‌وتی له رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركی كردووه.
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژانه ته‌نها 35 ھەزارو 175به‌رمیل نه‌وت له كێڵگه‌كانی كه‌ركووكه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه له مانگی ئه‌یلوولدا، به‌غدا و هه‌ولێر رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی كه‌ركوك له رێی بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.