مێركڵ: ئەو پهنابهرانه دەنێرینەوە كە شایستەی مانەوە نین
خۆزگه توانیبام میلی كاتژمێر بگهڕێنمهوه دواوه
K24 - ههولێر:
لە سەروبەندی بانگەشەكانی ھەڵبژاردنی ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا دووپاتیكردەوە، ستراتیژییەتی خۆی و پارتەكەی، پارتی دیموكراتی مەسیحی نەگۆڕە.
مێركڵ خۆزگەى ئهوهش دەخوازێت توانای ئەوەی ھەبوایە میلی كاتژمێر بگەڕێنێتەوە دواوە و ئامادەكاری زیاتر بۆ لێشاوی پەناخوازان بكات.
ھەروەھا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، كە ئەڵمانیا لە ژێر سەركردایەتی ئەو گرنگی بە دۆزینەوەی چارەسەری نوێ بۆ دۆخی ئەوروپا دەدات و ئەو پهنابهرانهش دەنێرنەوە كە شایستەی مانەوە نین و لە پێناو بەرژەوەندی ئابووری کۆچیان کردووە, نەوەك بەهۆی كێشەی ئەمنی و جەنگ و سیاسی.