هێڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی عێراق كه‌وته‌وه كار
دوای 25 ساڵ له‌كاركه‌وتن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق هێڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی ئەو وڵاتەی خسته‌وه‌كار, بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته هاورده‌كراوه‌كان, به‌تایبه‌تی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتییان.
دوای 25 ساڵ دابڕان له گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی، حكوومه‌تی عێراق له رێگەی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی خۆیەوە، هێڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی عێراقی دووبارە خسته‌وه گه‌ڕ.
هێڵه دەریاییەكە به گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گڵۆباڵی بەریتانی به به‌های 500 ملیۆن دۆلار بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ ده‌خرێته‌وه‌كار و ئامانجیش لێی هاورده‌كردنی به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان و هاوردەکردنی كه‌ره‌سته‌كانی دیكه‌یه بۆ ناوخۆی عێراق, تاوه‌كوو تێچووی گواستنه‌وه هه‌رزان بكه‌وێت.