ئاستى هه‌نارده‌ی توركیا داكه‌وتووه
داتای فه‌رمی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی توركیا بلاویكردەوە رێژه‌ی هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ مانگی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ به‌به‌راورد به هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو به‌رێژه‌ی 0.8% داكه‌وتووه به جۆرێك ئاستی هه‌نارده‌كان تا راده‌ی 10 ملیار و 450 ملیۆن دۆلار له كه‌میداوه.
كۆمەڵەكە ئه‌وه‌شیان ئاماژەی بەوەشكردووە، لەسێ چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به گشتی ئاستی هه‌نارده‌كان دوو پۆینت حه‌وت له‌سه‌د كه‌میكردووه و به گشتیش به به‌های نه‌وه‌د و پێنج ملیار و حه‌فتا و پێنج ملیۆن دۆلار كه‌ره‌سته هه‌نارده كراوه.
بڕیاریشه، مانگی داهاتوو ده‌زگای ئاماری توركیا داتای فه‌رمی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاو بكاته‌وه، داتاكانی ئێسته له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌نارده‌كارانی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه.