به‌غدا مۆڵه‌تى پێنج ساڵ به مووچه‌وه ده‌داته فه‌رمانبه‌ران
ھەروەھا ئه‌و ساڵانه‌ی مۆڵه‌تیشی وەرگرتوە وه‌كو ساڵی خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێن.
K24 – هه‌ولێر:
عێراق مۆڵه‌تی 5 ساڵ ده‌داته فه‌رمانبه‌ران به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌وه و ھەروەھا ئه‌و ساڵانه‌ی مۆڵه‌تیشی وەرگرتوە وه‌كو ساڵی خزمه‌ت هه‌ژمار ده‌كرێن.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له یه‌كه‌م كۆنگره‌ی زانستی بۆ تویژینه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه رێكخرابوو، رایگه‌یاند، پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2017یان هه‌مواركردووه‌ته‌وه تاوه‌كو رێگه بده‌ن به فه‌رمانبه‌ران مۆڵه‌تی 5 ساڵ به مووچه‌ی بنه‌ڕه‌تیه‌وه وه‌ربگرن و وه‌كو خزمه‌تیش هه‌ژماربكرێت.
ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، قه‌رزی درێژخایه‌ن و كهمسوو ده‌ده‌نه گه‌نجان تاوه‌كو له‌سه‌ر پێی خۆیان راوه‌ستن.