ناوی وەزیرە نوێیەکان عێراق ئاشکرا دەکرێت
K24 - ھەولێر
سەرۆك ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، بەم نزیكانە ناوی وەزیرە نوێیەكان بۆ شوێن گرتنەوەی ئەو وەزیرانەی متمانەیان لێسەنراوەتەوە ئاشكرا دەكرێت.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی ئەلعراقیەی فەرمی، رایگەیاند: "سەرەڕای بە بەتاڵی مانەوەی پۆستی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری و دارایی، بەڵام کاری نەکردوەتەسەر ئەدای حکوومەت".
عەبادی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەم نزیکانە ناوی وەزیرە نوێیەکان رەوانە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات.
لەبارەی ئۆپراسیۆنی مووسڵیشەوە، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق گوتی: "کاتی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنەکە نزیک بووەتەوە".