عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو داوای راگرتنی هێرشه‌كانی حه‌له‌ب ده‌كه‌ن
داوای جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی یۆئێن له‌باره‌ی سوریاوه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر
هه‌ر شه‌شی وڵاتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو داوای ده‌ستێوه‌ردانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا ده‌كه‌ن بۆ راگرتنی هێرشه هه‌واییه‌كانی شاری حه‌له‌ب كه باس له كوژرانی سه‌دان هاووڵاتی سڤیل ده‌كه‌ن.
وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، به‌حرێن، كوه‌یت، عومان و قه‌ته‌ر رایانگه‌یاند هێرشه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سه‌ر حه‌له‌ب به شێوه‌یه‌كی سیسته‌ماتیك گه‌ره‌كه‌كانی شاره‌كه وێران كردووه، كه پێشلكردنێكی ئاشكرای یاساكانی نێوده‌وڵه‌تییه.
ئه‌نجومه‌نی هاوكاری كه‌نداو له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد به په‌له ده‌ستێوه‌ردان بكات بۆ راگرتنی هێرشه‌كانی سه‌ر شاری حه‌له‌ب و كۆتاییهێنان به ئێش و ئازاری خه‌ڵكی سوریا.
هه‌روه‌ها داوای جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌باره‌ی سوریاوه ده‌كات.
هێرشه‌كانی حكومه‌تی سوریا به پشتگیری هه‌وایی روسیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب بۆ ماوه‌ی 10 رۆژه به‌رده‌وامه، كه له ژێر كۆنترۆڵی هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن دایه و زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له گه‌ره‌كه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب ده‌ژین.